نه‌وتی كه‌ركوك له‌نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا

84 ساڵه‌ى یه‌كه‌م بیره نه‌وتى كه‌ركوك نه‌وتی كه‌ركوك له‌نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا فه‌رهاد حه‌مزه محه‌مه‌د 14/10/2011
كاتێك ئینگلیزه‌كان له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا دركیان به بوونی نه‌وت له كه‌ركوك كرد پاشان له 14-10-1927 یه‌كه‌م بیریان تێدا هه‌ڵكه‌ند ئه‌مه خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گرنگ بوو له سیاسه‌تی ولاتانی براوه‌ی شه‌ڕ، چونكه ده‌ستبه‌جێ به هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌دا چوونه‌وه كه‌پێشتر له نێوان خۆیانء حكومه‌تی عوسمانی‌دا به‌ستبوویان. ویلایه‌تی موسڵ كه كه‌ركوكیشی ده‌گرته‌وه بڕیاربوو به‌ر فه‌ڕه‌نسا بكه‌وێت، به‌لام ئینگلیزه‌كان له‌به‌ر نه‌وته‌كه‌ی رێگرییان كرد‌و خستیانه سه‌ر عیراق. له په‌یمانی سیڤه‌ر په‌شیمان بونه‌وه‌و له جێگه‌یدا په‌یمانی لۆزان ئیمزا كرا كه كوردی له دروستكردنی كیانێك بێبه‌شكرد. به‌ریتانیا بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ سه‌ر ده‌ریا ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی عیراقی دروستكرد. هه‌ر ئه‌م نه‌وته‌ش بووه به‌هێزترین فاكته‌ر بۆ له‌ناوبردنی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود.
به‌هۆی بوونی نه‌وت له‌م شاره‌دا حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق تێڕوانینیان بۆ ئه‌م شاره جیابوو له شاره‌كانی تری كوردستان، چونكه شاده‌ماری ئابووری عیراق بوو. ئه‌گه‌ر تاوێك بگه‌ڕێینه‌وه دواوه‌و ئاوڕێك له مێژوو بده‌ینه‌وه‌و به دیكۆمێنته‌كاندا بچینه‌وه ده‌بینین له سالانی نێوان (1935- 1951)دا نه‌وتی كه‌ركوك 100%ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراقی پێكده‌هێناو تاقه یه‌ك دڵۆپه نه‌وت له هیچ شوێنێكی تری عیراقه‌وه نه‌ده‌چووه ده‌ره‌وه. له‌م مێژووه به‌دواوه ده‌ستكرا به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌ریه‌ك له موسڵء به‌سره، به‌لام هێشتا كه‌ركوك له پێش هه‌موویانه‌وه بوو. له ساڵی (1951- 1963)دا رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك 70% بۆ 83%ی نه‌وتی عیراقی پێكده‌هێنا.
به‌هۆی ئه‌و پێگه ئابوورییه به‌هێزه‌ی كه‌ركوك هه‌یبوو حكومه‌تی عیراق هه‌رگیز ئاماده‌نه‌بوو واز له كه‌ركوك بهێنێتء بیخاته چوارچێوه‌ی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمییه‌وه، له ناسكترین زروفیدا كه ساڵی 1974 بوو حكومه‌تی عیراق ئاماده‌نه‌بوو ده‌ستبه‌رداری كه‌ركوك بێت، به‌ڵكو له‌گه‌لا سه‌رسه‌خترین دوژمنی خوَیدا كه شای ئێران بوو كه‌وته گفتوگۆ‌و سازشی له‌سه‌ر شه‌تولعه‌ره‌ب كرد به‌لام ئاماده‌نه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد رێكبكه‌وێتء كه‌ركوكیان بداته‌وه.
زۆربه‌ی گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی عیراقء سه‌ركردایه‌تی كورد له‌سه‌ر كه‌ركوك گه‌یشتۆته بنبه‌ست. گفتوگۆكانی سالانی 1984و 1991 باشترین نموونه‌ی قسه‌كانمانن. حكومه‌تی عیراق جگه له‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوكی به بڕبڕه‌ی پشتی ئابووری عیراق زانیوه له هه‌مانكاتدا ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌وته بكه‌وێته ژێر ده‌ستی كورده‌وه ده‌بێته كیانێكی ئابووری به‌هێزو دواتر كیانێكی سیاسی پته‌وی لێده‌رده‌چێت.
له‌خشته‌ى یه‌كه‌مدا راده‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌ركوك به درێژایی مێژوو ده‌رده‌كه‌وێت:
كه‌ركوك ئه‌و سنووره جوگرافییه‌ی كورد به‌درێژایی مێژوو به ئێستاشه‌وه شه‌ڕی بۆ كردووه چوار كێڵگه‌ی نه‌وت له‌خۆده‌گرێت:
-1 كێڵگه‌ی كه‌ركوك: یه‌كێكه له كێڵگه گه‌وره‌كانی جیهان درێژییه‌كه‌ی 100 كمء پانییه‌كه‌شی 4كم ده‌بێت، یه‌ده‌كی نه‌وت تیایدا پێش به‌رهه‌مهێنان نزیكه‌ی 23 ملیار به‌رمیل بووه، ئه‌مڕۆ به‌گوێره‌ی ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ی له به‌رده‌ستدایه نزیكه‌ی نۆ ملیار به‌رمیلی تێدا ماوه‌ته‌وه. ژماره‌ی بیره هه‌ڵكه‌نراوه‌كانی 433 بیره.
-2كێڵكه‌ی بای حه‌سه‌ن: ده‌كه‌وێته خۆرئاوای قه‌زای دوبزه‌وه درێژییه‌كه‌ی 32كمء پانییه‌كه‌شی سێ كیلۆمه‌تر ده‌بێت یه‌ده‌كی نه‌وت تیایدا 3،3 ملیار به‌رمیل ده‌بێت، ئه‌وه‌ی لێی ماوه‌ته‌وه 201 ملیۆن به‌رمیله.
-3كێڵگه‌ی جه‌مبور: ده‌كه‌وێته باشووری خۆرهه‌لاتی كه‌ركوك درێژییه‌كه‌ی 30 كمء پانییه‌كه‌شی 4،5 كم ده‌بێت، تائێستا 62 بیری تێدا هه‌ڵكه‌نراوه ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له نه‌وت تیایدا 680 ملیۆن به‌رمیله.
-4كێڵگه‌ی خه‌باز: ده‌كه‌وێته باشووری خۆرئاوای كه‌ركوكه‌وه له نێوان هه‌ردوو كێڵگه‌ی جه‌مبورو بای حه‌سه‌ن، درێژییه‌كه‌ی 18 كمء پانییه‌كه‌شی 3،5كم ده‌بێت. له‌ساڵی 1978 به‌دواوه ده‌ستكراوه به به‌رهه‌مهێنان تیایدا، ئه‌وه‌ی تیایدا ماوه‌ته‌وه له نه‌وت 521 ملیۆن به‌رمیله. به كورتی نه‌وتی كه‌ركوك 11% ی نه‌وتی عیراق پێكده‌هێنێت.
خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌وتی كه‌ركوكدا
نه‌وتی كه‌ركوك له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا دووجار به خراپی مامه‌ڵه‌ی نازانستیانه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه‌و بووه‌ته هۆی تێكدانی سیفه‌ته پترۆفیزیاییه‌كانی، جاری یه‌كه‌م له‌ماوه‌ی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عیراق ئێران‌دا كه‌زیاد له‌ڕاده‌و توانای كێڵگه‌كان نه‌وتیان لێ به‌رهه‌مهێنا به‌مه‌به‌ستی ئیداره‌دانی شه‌ڕه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌نجام بووه هۆی تێكه‌ڵبوونی ئاو‌و نه‌وت، دووه‌م جاریش له ماوه‌ی گه‌مارۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت وه‌ستابوو ته‌نها بۆ به‌كاربردنی ناوخۆ نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنرا، له ماوه‌ی نێوان ساڵی 1991-1997 ئه‌و نه‌وته‌ی له پاڵێوگه‌كانی سه‌رانسه‌ری عیراقدا ده‌مایه‌وه كه نه‌وتێكی قورس بوو ده‌كرایه‌وه ناو بیره‌كانی كه‌ركوك كه بووه هۆی گرتنی كونیله‌كان (porosity)ی بیره‌كانء كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م.
نه‌وتی كه‌ركوك له ئه‌مڕۆدا
دوای تێپه‌ڕبوونی 84 ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵكه‌ندنی یه‌كه‌م بیری نه‌وتدا ئه‌مڕۆ نه‌وتی كه‌ركوك هه‌مان سه‌نگء قورسایی ئه‌وكاته‌ی پێشووی نییه، چونكه ئه‌مڕۆ نه‌وتی باشووری عیراق هاتۆته پێشه‌وه كه به‌رهه‌می زۆر له نه‌وتی كه‌ركوك زیاتره‌و ئابووری عیراقی زیاتر له‌سه‌ر به‌نده.
ئه‌گه‌ر چاوێك به هه‌نارده‌ی نه‌وت له دوای پڕۆسه‌ی ئازادی‌دا بگێڕین تێبینی ده‌كه‌ین هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك 25% هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق تێپه‌ڕ ناكات. له‌خشته‌ى دووه‌مدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له‌نێوان سالانی 2007-2010 روون كراوه‌ته‌وه:
ئه‌گه‌ر به‌راوردی كێڵگه‌كانی باشوور به كێڵگه‌كانی كه‌ركوك بكه‌ین تێبینی جیاوازی زۆر ده‌كه‌ین، به هه‌ر چوار كێڵگه‌كه‌ی كه‌ركوك 10 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدا ماوه، به‌لام له باشوور ته‌نها كێڵگه‌ی رومێله 17 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه، ئه‌مه جگه له كێڵگه زه‌به‌لاحه‌كانی مه‌جنونء زوبێر‌و حلفایه‌و ..هتد.
فاكته‌رێكی تریش كه ئه‌ویش زۆر گرنگه‌و كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك به‌رهه‌م هێنانی نه‌وته له هه‌رێمی كوردستان. له هه‌رێمی كوردستاندا 60-70 ستراكچه‌ری جیۆلۆجی هه‌یه كه تا ئێستا ئه‌وه‌ی بوونی نه‌وتی تێدا ساغ بۆته‌وه بریتین له كێڵگه‌كانی كۆرمۆر، چه‌مچه‌ماڵ، ته‌قته‌ق، میران، بازیان، تاوكیء شێخان، زیاتر له 30 كۆمپانیای بیانی له بواری گه‌ڕانء به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا كارده‌كه‌ن. وابۆ چه‌ند ساڵێك ده‌چێت نه‌وت به ره‌سمی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
له كۆتاییدا پرسیارێك هه‌یه بۆ سیاسییه‌كانی به‌جێده‌هێڵم: له‌باشوور نه‌وتێكی بێ‌شومار هه‌یه له هه‌رێمی كوردستانیش كورد نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێتء هه‌نارده‌ی ده‌كات، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا هه‌موو ئه‌م فاكته‌رانه نابنه هۆی كاڵكردنه‌وه‌ی بایه‌خی نه‌وت له‌م شاره‌دا له ته‌گه‌ره‌خستنه به‌رده‌م چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكدا.
*شاره‌زا له‌بواری نه‌وت


شه‌فه‌ق
سلاو بةريزان بة خير بين